مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ كه‌شوهه‌وا ناجێگیر ده‌بێت و باران و ته‌رزه ده‌بارێت، هاوكات پله‌كانى گه‌رما بۆ رۆژى هه‌ینیی به‌رزده‌بنه‌وه.
ئاراس جەبار، شارەزای كه‌شوهه‌وا به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند “ئه‌مڕۆ چوارشەممە ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان و كه‌شوهه‌وا ناجێگیر ده‌بێت و کاریگەریی ئەو ناجێگیریە بەچالاکی بەردەوامی دەبێت تاکاتەکانی ئێوارە بەهەمان شێوە تاوە باران و بروسکە و تەرزە لەشوێن و ناوچەی جیاجیادا ئەبێت پاشان کەش جێگیر دەبێتەوە و پلەکانی گەرما جێگیر ده‌بن”.
وتیشی “بۆ رۆژی پێنج شەممە، کەشوهەوا بە گشتیی جێگیر دەبێت و ئاسمان زۆربەی کات ساماڵ ده‌بێت تەنها لە هەندێ ناوچەکانی سنوری ئیدارەی سۆران ئەگەر هەیە تاوە باران و بروسکە دروستببێتەوە بەتایبەت لەکاتەکانی ئێوارەدا بۆ ماوەیەکی کورت”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو ” رۆژى هه‌ینى بە تەواوی ناوچەکان کەشوهەوا جێگیر دەبێت و پلەکانی گەرماش 3 بۆ 4 پلە بەرزدەبنەوە”.
ع