مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دابینکردنی بەشە بەنزین بەسەر پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەڵامی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەداتەوە.
جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند “بە بەڵگەوە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان جیاوازیی لەنێوان پارێزگاکاندا دەکات لەپێدانی ئەو بەنزینەی ناویان ناوە پاڵپشتیکراو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “زیاتر لە یەک ملیۆن لیتر بەنزینی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگای هەولێر دابینکراوە بەڵام لەباشترین حاڵەتدا 360 هەزار لیتر بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دابینکراوە، لەگەڵ ئەوەشدا نکۆڵی لەوە دەکەن کە جیاوازییان نەکردووە”.
ئەوەشی خستەڕوو “بە دروستکردنی جیاوازیی لەنێوان شارەکاندا قەیرانی سووتەمەنی چارەسەر ناکرێت، لە میدیاوە بانگەشە بۆ چارەسەری سووتەمەنی دەکەن، بەڵکو ئەم پرسە پێویستی بە چارەسەریی کردارییە و دەبێت هەموو شۆفێران لە تەواوی هەرێمی کوردستان سوود لە سامانی گشتیی خۆیان وەربگرن”.
ب ح