مەودا میدیا-
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر سەبارەت بە چەند پرسێکی ئیداری و ئەمنیی سەردانی دیمەشق دەکەن.
سەرچاوەیەک لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیند “ئەمڕۆ هەریەک لە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد لەچوارچێوەی تێکەڵبوونەوەی ئیدارەی خۆسەر و هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ بەرپرسانی دیمەشق کۆدەبنەوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، هەفتەی رابردوو مەزڵوم عەبدی لە یادی 100 ساڵەی بنیادنانی شاری قامیشلۆدا رایگەیاند “قۆناغی تێکەڵبوونەوەی دامەزراوە سەربازیی، ئەمنیی و کارگێڕییەکان لەناو دامەزراوەکانی دەوڵەتدا کۆتاییهاتووە و لەمڕۆ بەدواوە قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات”.
ب ح