مه‌ودا میدیا-
کەناڵی سی بی ئێس نیوزى ئه‌مه‌ریكى لە راپۆرتێک‌دا باسى له‌وه‌كردووه، پەیوەندیی نێوان واشنتۆن و تاران بەردەوامە و ئیسلام ئاباد چاوەڕوانی وەڵامی هەردوولایە.
کەناڵەکە لە زاری بەرپرسانى ئه‌مه‌ریكى بڵاویکردووەتەوە، پێشکەوتن بەرەو گەیشتن بە رێککەوتن لە ئارادایە.
هه‌روه‌ها چه‌ند به‌رپرسێكى حکومەتی پاکستان به كه‌ناڵه‌كه‌یان راگه‌یاندووه “ئێمە لەگەڵ واشنتۆن و تاران لە پەیوەندییەكی چالاكداین بۆ هاندانیان تا زووترین کات گفتوگۆکان دەستپێبکەنەوە”.
به‌رپرسه‌كه‌ى پاكستان ئه‌وه‌شى ئاشكراكردووه “وڵاتەکەی هەوڵە دیپلۆماسییەکانی چڕکردووەتەوە بۆ گەڕانەوەی تاران و واشنتۆن بۆ سەر مێزی دانوستان”.
لاى خۆیه‌وه شەهباز شەریف، سەرۆک وەزیرانی پاکستان وتویه‌تى “هەوڵەکان هێشتا بەردەوامن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان”.
ع