عێراقچی: ئێمە رێڕەوی کەشتیوانی دیاری دەکەین

مەودا میدیا-

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد هیچ جۆرە دوژمنایەتییەکیان بەرانبەر دراوسێیەکانیان نییە و ئەوەی بووتەهۆکاریی ئاڵۆزکردنی ناوچەکە و پەیوەندییەکانیان بوونی ئەمەریکایە.

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “بەپێی بە بەندی پێنجەمی یاداشتی لێکتێگەیشتن، دەبێت تاران لە ماوەی مانگێکدا گەرووی هورمز بکاتەوە، ئەم رێکارانە بەو مانایەن کە ئێران خۆی رێڕەوی کەشتیوانی دیاری دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر بڕیار بێت رێڕەوێکی نوێی کەشتیوانی زیاد بکرێت یان رێڕەوێکی تر لاببرێت، دەبێت لە چوارچێوەی راوێژکردن لەگەڵ ئێران و بەپێی بەندی پێنجەمی لێکتێگەیشتنی نێوان تاران و واشنتۆن بێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەو رێڕەوە دەریاییانەی ئێران دیارییان دەکات لەسەر بنەمای رەچاوکردنی لایەنی ئەمنیی و سەلامەتیی دەریاوانییە، بەتایبەت کە پێشتر گەرووەکە مینڕێژ کراوە، بەڵام ئەمەریکییەکان کەشتییەکان لەو رێڕەوانە دوور دەخەنەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان