مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا ئەمڕۆ هەینی دووپاتی كردەوە “سەرەڕای جیاوازیی سیستمی هەردوو وڵات، بەڵام پەیوەندییەكانی نێوان ئەمەریكا و چین لە باشترین ئاستیدایە”.
ترەمپ لە میانی خوانێكی ئێوارەدا كە بۆ هاوتا چینییەكەی شی جین پینگ میوانداری كردبوو، وتی “هەرچەندە ئەمەریكا و چین نوێنەرایەتی دوو سیستەمی جیاواز دەكەن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندییەكانمان لە باشترین ئاستدایە”.
ئاماژەی بەوەشكرد “گەلی ئەمەریكا و چین دەتوانن بەردەوام بن لە درووستكردنی پەیوەندییەك كە خۆشگوزەرانی و ئاسایش بۆ نەوەكانی داهاتوو دابین بكات”.
هاوكات شی جین پینگ، سەرۆكی چین گفتوگۆكانی لەگەڵ ترەمپ بە “راشكاوانە و قووڵ” وەسف كرد و پشتڕاستی كردەوە كە “هەردوولا لە چەندین بابەتدا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش”.
سەرۆكی چین باسی لەوەش كرد” لە سەردانەكەی ترەمپ بۆ چین، هەردوولا رێككەوتن لەسەر درووستكردنی پەیوەندییەكی “بنیاتنەر و ستراتیژی سەقامگیر” لە نێوان هەردوو وڵاتدا و ئێستاش لەسەر ئەو بەڵێنانە بەردەوامن و كار دەكەن بۆ ئارامی و ئاسایشی زیاتری جیهان”.
ئ پ