شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکەن

مەودا میدیا-

بڕیارە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پڕۆژە یاسای بودجەی 2027، سەردانی بەغدا بکەن.

سەرچاوەیکە لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم “شاندەکە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا تاوتوێ دەکەن، کە بەپێی خەمڵاندنەکان بۆ مووچە و بودجەی بەکاربردن، حکومەتی هەرێم پێویستی بە نزیکەی 23 ترلیۆن دینار دەبێت”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، حکومەتی هەرێم ناوەڕاستی ئەم مانگە، پشکی هەرێمی کوردستانی لە پڕۆژە یاسای بودجەی2027ی عیراق رەوانەی بەغدا کرد.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان