هه‌رێم داواى 900 ملیار دینار ده‌كات بۆ پێشمه‌رگه‌

مه‌ودا میدیا-

عه‌بدولحه‌كیم خه‌سرۆ، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند “به‌پێی یاسای چاكسازی ژماره‌ دووی ساڵی 2020، یه‌كێك له‌ به‌رنامه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م، رێکخستنەوەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بوو له‌ چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌”.

باسى له‌وه‌شكردوه‌ “له‌ هه‌رێمی كوردستان 148 هه‌زار میلاكی پێشمه‌رگه‌مان هه‌یه‌، مانگی رابردوو نزیكه‌ی 142 هه‌زاریان له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری من مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌، بڕیاره‌ مانگی داهاتوو سه‌رجه‌م هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری من مووچه‌ وه‌ربگرن”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌گه‌ڵ به‌غدا كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ هاوتای سوپای عیراق بكرێت، بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتووی عیراق، داوای سه‌رجه‌م مافه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌كه‌ین، كه‌ پێویستی به‌ 900 ملیار دیناره‌”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان