سەرۆك كۆماری عیراق پاڵپشتی خۆی بۆ هەوڵە حكومی و دادوەرییەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپاتكردەوە

مەودا میدیا-
نزار ئامێدی، سەرۆك كۆماری عیراق لە كۆنفرانسی رۆژی ئیسلامی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان رایگەیاند” بەبێ ئاسایش و سەقامگیری عیراق ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا بوونی نابێت”.

ئاماژەی بەوەشكرد” هێزی عیراق لە یەكڕیزییەكەیدایە و یەكەمایەتیدان بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانیش لە سەرووی هەموو شتێكەوەیە”.

وتیشی “پشتیوانی لە هەوڵە حكومی و یاساییەكان دەكەین بۆ بنبڕكردنی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی سامانی گشتی، ئەوەش بەرپرسیارێتییەكە بە كۆمەڵمانەوە بۆ پاراستنی سەروەری و سەقامگیری عیراق لە نێوان پێشهاتەكانی ناوچەكەدا”.

باسی لەوەشكرد” عیراق وڵاتێكی سەرەكییە لە ئاسایشی ئابووری ناوچەكە و جیهان و پشتیوانی خۆشی بۆ رێوشوێنەكانی حكومەت و دەسەڵاتی دادوەری لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دووپات كردەوە”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان