قوباد تاڵەبانی تاڵەبانی پەیامێكی بڵاوكردەوە

مەودا میدیا-
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، پەیامێكی بۆ یادی تاوانی ئەنفال بڵاوكردوە و رایگەیاندووە” رێگە نادەین جارێكی تر بیری شۆڤێنی لە عیراقدا هەناسە بدات”.

دەقی پەیامەكەی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم:
تاوانی ئەنفال و هەموو تاوانەكانیتر كە لەسەر دەستی رژێمی بەعسی لەناوچوو لە حەقی گەلی كورددا كران، بەرهەمی زاڵبوونی عەقڵییەتی شۆڤێنی و دەسەڵاتی فاشیزم بوو لە عیراقدا. وەكچۆن بە خەباتی درێژخایەن و بە یارمەتیی هاوپەیمانان رژێمی بەعسمان لە گۆڕنا، ئێستاش بە ئامادەیی بەردەوام و بەهێزمان لە بەغدا و بە هاوكاریی دۆستان و هاوپەیمانەكانمان رێگە نادەین جارێكی تر بیری شۆڤێنی لە عیراقدا هەناسە بدات.

خەباتی بەردەوام و ئامادەیی بەهێزمان لە ناوەندەكانی بڕیاری عیراقدا تەنها رێگەیە بۆ رێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی تاوانەكان و دابینكردنی مافە رەواكانمان.

لەم رۆژەدا بە رێز و شكۆوە یادی ١٨٢ هەزار شەهیدی ئەنفال دەكەینەوە و سەری رێز لە ئاست كەسوكاری سەربەرزی ئەنفالكراون دادەنوێنین.

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان