مه‌ودا میدیا-
په‌رله‌مانتارێكى ئێران باس له كوشتنى عه‌لى لاریجانى، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نیشتمانیی ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت، كوڕه‌كه‌ى یه‌ك ته‌له‌فۆنى كردووه ئه‌وه‌ش بووه هۆى ئه‌وه‌ى مۆساد شوێنه‌كه‌ى ئاشكرابكه‌ن و بیكوژن.
ئیسماعیل کۆوسەری، پەرلەمانتاری ئێران له باره‌ى كوژرانى لاریجانى باس له‌وه ده‌كات، لاریجانى و كوڕه‌كه‌ى له شوێنێك ماونه‌ته‌وه، له‌و كاته‌دا كوڕه‌كه‌ى ته‌له‌فۆنێكى كردووه به مۆبایله‌كه‌ى خۆى، چونكه مۆساد به دوایه‌وه بووه، ده‌ست به‌جێ شوێنه‌كه‌یان ده‌ستنیشانكراوه و له‌گه‌ڵیشیدا بۆردوومانى شوێنه‌كه‌یان كردووه.
عەلی لاریجانی و کوڕەکەی به‌ناوى مورتەزا پێش كوژرانیان لە ١٦ی ئادارى ئه‌مساڵ، به ئاشكرا به‌شداریی خۆپیشاندانی هاوڵاتییانیان كرد له تاران دژى ئیسرائیل و هێرشه‌كانى ئه‌و وڵاته بۆ سه‌ر ئێران، چه‌ند رۆژێك دواى ئه‌وه لە هێرشێکی ئیسڕائیلیدا لە دەوروبەری تاران کوژران، کاتێک لە شوقەی یه‌كێك له منداڵه‌كانى بووه له‌ناو جه‌رگه‌ى تاران.
کۆوسەری، کە ئەندامی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی پەرلەمانە، دەڵێت مورتەزاى كوڕى لاریجانى، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامداوە و ئەو پەیوەندییە هۆکاری دیاریکردنی شوێنی لاریجانی بووە بۆ ئیسرائیل.
ئه‌و پێى وایه، ئەو کەسەی مورته‌زا پەیوەندیی پێوە کردووە لە نزیکانی خێزانەکەیان بووه.
هه‌رچه‌نده خێزانی لاریجانی ئەم گێڕانەوەیە بە تەواوی رەتكردووهتهوه و دەڵێت مورتەزا لە کاتی هێرشەکەدا هیچ مۆبایلێکی پێ نەبووە تا پەیوەندیی تەلەفۆنی ئەنجام بدات.
ع