مهودا میدیا-
جهی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا رایگهیاند “هێشتا وڵاتەکەم نەگەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ ئێران، بەڵام هەردوولا نزیکین لە لێکتێگەیشتن و رێککەوتن”.
هاوکات سکۆت بێسێنت، وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاش جەخت لە نەهێشتنی هەڕەشە ئەتۆمییەکانی تاران و مسۆگەرکردنی کراوەیی گەرووی هورمز دەکاتەوە وەک هێڵی سوور بۆ هەر رێککەوتنێک.
ئەمەریکا پابەندە بە هێڵە سوورەکانەوە لە دانوستانەکانیدا، بەتایبەت رێگریکردن لە دەستڕاگەیشتنی تاران بە چەکی ئەتۆمی و هێشتنەوەی گەرووی هورمز بە کراوەیی.
رێککەوتنەکە ئاگربەستی نێوان هەردوولا بۆ ماوەی 60 رۆژ درێژ دەکاتەوە و رێگە بە دەستپێکردنەوەی هاتوچۆی دەریایی دەدات.
ع