مه‌ودا میدیا-
به‌رپرسێکی باڵای ئیسرائیل رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و بنیامین ناتانیاهۆى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل له میانه‌ى كۆبوونه‌وه‌یاندا له رۆژى چوارشه‌ممه له كۆشكى سپیی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو رێگایه‌كیان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ راگرتنى به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران.
باسى له‌وه‌شكردووه، ناتانیاهۆ بە ترەمپی نه‌وتووه ئیسرائیل هێرشکردنە سەر ئێرانی پێ باشترە، به‌ڵكو به تره‌مپى وتووه به‌شێوه‌یه‌كى ئاماژه كه ئه‌و بڕیاره هۆى خۆیه‌تى.
وتیشى “ترەمپ سێ بژاردەی لەبەردەمدایە کە هەموویان بە درێژی باس کران، رێککەوتنی دانوستان، بەردەوامی سزا و فشارە ئابوورییەکان و هێرشی سەربازیی بەرفراوان”.
ترەمپ پێش کۆبوونەوەکەیان ناڕەزایی خۆی لە ناتانیاهۆ دەربڕیبوو، گلەیی لە دزەپێکردنی وردەکارییەکانی ئاشکرای کردبوو سەبارەت بە پلانەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ تاوتوێکردنی زانیاری هەواڵگریی نوێ لەسەر چیای پیکیس، کە دامەزراوەیەکی ژێرزەمینییە و پەیوەندیی بە بەرنامە ئەتۆمییەکەوە هەیە کە ترەمپ هەڕەشەی بۆردوومانی کردبوو.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو “ئێرانییه‌كان و فه‌رمانڕه‌واكانیان هەست بە نائارامی دەکەن لە بەرانبەر بەرزبوونەوەی هەڵاوسان و پەرەسەندنی ناڕەزایی گشتی، بەڵام کاریگەرییەکانی لەسەر ئابووری جیهانیی و بازاڕەکانی نەوتیش لەبەرچاو دەگیرێن”
ع