دامەزراندنی لە عیراق بۆ 200 هەزار کەس زیادکرا

مەودا میدیا-

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، دەرفەتێکی نوێی بەخشییەوە بە ئابووریی عیراق بۆ کەمکردنەوەی کورتهێنان و تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە. بەم هۆیەوە چاوەڕوان دەکرێت هەزاران هەلی کار بۆ هاوڵاتییان دابین بکرێت.

حەیدەر عەبودی، وتەبێژی حکومەتی عیراق رایگەیاند “بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەی نەوت، داهاتەکانی وڵاتی زیادکردووە و حکومەت ئەو پارەیە بۆ خەرجییە گشتییەکان بەکاردەهێنێت”.

ئاماژەیبۆ ئەوەشکرد “بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی داهاتەکان، ئاستی کورتهێنان کەمدەبێتەوە و لەئێستاشدا حکومەت پێویستی بە وەرگرتنی 16 تریلیۆن دینار قەرزی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە بودجەکەی نییە”.

لای خۆیەوە عامر نەسروڵڵا، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران رەزامەندیی لەسەر دابینکردنی 120 هەزار پلەی وەزیفی داوە، بەڵام لیژنەی دارایی پێشنیازیکردووە بۆ زیاتر سوودمەندبوونی هاوڵاتییان، ژمارەکە بۆ 200 هەزار پلە بەرزبکرێتەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان