مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تى دارایی عیراق دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى عیراقى راگه‌یاند.
وەزارەتی دارایی عیراق بڵاویكرده‌وه، لە ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دەست بە تەمویل و خەرجکردنی مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەرانی عیراق دەکرێت و به زووترین كات مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
شیروان میرزا، ئه‌ندامى پێشووى لیژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانى عیراق به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “ماوه‌ى دوو مانگه به‌هۆى كه‌مى پاره‌ى كاش، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیراق له واده‌ى خۆى دواده‌كه‌وێت”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئه‌م مانگه داهات زۆر باشتره و حكومه‌تى عیراق و وه‌زاره‌تى دارایی پاره‌ى كاشیان له به‌رده‌سته‌و زووتر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت”.
له باره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم وتیشى “هه‌رێم لیستى مووچه‌ى ناردوه و دواى پێداچوونه‌وه، وه‌زاره‌تى دارایی مووچه‌ى مانگى نۆى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمیش ده‌نێرێت”.
ع