مه‌ودا میدیا-
ئه‌و ماوه‌یه‌ى كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئێرانى دانابوو بۆ كردنه‌وه‌ى گه‌رووى هورمز، به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و به‌هۆیه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئێران ده‌كات.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند “ئه‌و واده‌یه به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت، پێویسته ئێران گه‌رووى هورمز بكاته‌وه، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌مووانه”.
وتیشى “ئه‌گه‌ر ئێران ئه‌و كاره نه‌كات، رۆژى سێشه‌ممه وێرانیان ده‌كه‌ین و هه‌رچى پرد و وێستگه و بنكه‌ى وزه هه‌یه له وڵاته‌كه وێرانیی ده‌كه‌ین”.
ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ى تره‌مپ له كاتێكدایه، رۆژى پێشتر سوپاى پاسدارانى ئێران هۆشداریی دا له‌وه‌ى ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌مه‌ریكا هه‌ر كارێك بكات، ته‌واوى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له ناوچه‌كه به ئامانج ده‌گری.
ع