نمە باران دەبارێت

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، لە شەودا کاریگەریەکی لاوازی نزمە پاڵەپەستۆیەک روو لە ناوچە سنوورییەکان و شاخاوییە بەرزەکان دەکات بە نمە بارانی پچڕ پچڕ ,ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەگەڵ بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تا درەنگانی شەو کاریگەر دەبێت بە کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە لاوازە , لە بەرەبەیانی سبەینێ کۆتایی دێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، خێراىی با لەسەرخۆ (5-10) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە”.

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو”:

هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 24 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 23 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:24 پلەی سیلیزی
گەرمیان:26 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:15 پلەی سیلیزی

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان