مەودا میدیا-
وەزیری ژینگەی عیراق ئاشکرایکرد بە فشار و هەڕەشەی رفاندنی منداڵ لەگەڵ کڕینی دەنگ لەو پەرلەمانتارانە كراوە تاوەکو بەشداریی لە دانیشتنەکەی پەرلەمانی کوردستان بکەن، تەنانەت لەماوەی رابردوودا پێشنیازی (سێ بۆ پێنج ملیۆن دۆلار) لە بەرانبەر بێدەنگبوونی پەرلەمانتاران هەبووە.
سروە عەبدولواحید، وەزیری ژینگەی عیراق بە کەناڵی عیراق 24ی راگەیاندووە “ئەو پەرلەمانتارانەی بەشدارییان لە دانیشتنەکەی پەرلەماندا کرد لە هۆتێل دیڤان دەستبەسەركران و هەڕەشەی رفاندنی منداڵەكانیان لێكراوە تاوەکو نیساب تەواو بكەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پەرلەمانتارێكی سەر بە یەكێتی كە بەشداریی لە تەواوكردنی نیسابی یاسایی پەرلەماندا كردبوو لەئێستادا دەستلەكاركێشانەوەی پێشكەش كردووە و بەمەش دەسەڵات چیتر زۆرینەی (50 كۆ یەك)ی نەماوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “پەرلەمانتارە بەشداربووەكان وەك قۆناغی كەرەنتینەی كۆرۆنا لە هۆتێل دیڤانی شاری هەولێر دەستبەسەركرابوون و رێگەی چوونەدەرەوەیان لێگیرابوو بە بیانووی پاراستنی سەلامەتییان”.
ب ح