مەودا میدیا-
بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌ڵه‌ستینی به‌فه‌رمی كوژرانی (عیزه‌دین حه‌داد) فه‌رمانده‌ی كه‌تیبه‌كانی عیزه‌دین قه‌سامی باڵی سه‌ربازیی بزووتنەوەکەی پشتڕاستکردەوە.
رۆژنامه‌ی یه‌دیعۆت ئه‌حره‌نۆتی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە “عیزه‌دین حه‌داد بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌لایه‌ن سوپای ئیسرائیله‌وه چاودێری كراوه بۆ ئه‌وه‌ی له شوققه‌كه‌ی له غه‌ززه بێته ده‌ره‌وه‌و به‌ئامانج بگیرێت”.
لای خۆیەوە ده‌سته‌ی په‌خشی ئیسرائیل رایگەیاند “درۆن و فڕۆكه‌ی جه‌نگیی بۆ بە ئامانجگرتنی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی عیزه‌دین حه‌داد بەکارهێنراوە تاوەکو چانسی رزگاربوونی نه‌بێت”.
ئەمە لە کاتێکدایە، رۆژی هه‌ینی بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كوشتنی فه‌رمانده‌ی باڵی سه‌ربازیی بزووتنەوەی حه‌ماسی له غه‌ززه راگه‌یاند.
ب ح