سووده‌كانى خواردنى فستق

مه‌ودا میدیا-

١. فستەقی کاڵ سکچوون دەرمان دەکات، دژی چڵکە و خاوێن کەرەوەیە.
٢. خواردنی فستق، کەم خوێنی و بێ هێزی توند چارە دەکات، بەڵام زۆر خواردنی قەبزی دێنێ.
٣. ئیبن سینا دەڵێت ناوکی فستەق دژی چڵکەکانی جگەرە، بۆ رێگرتن لە هێڵنج و رشانەوە باش و بەکەڵکە.
٤. ئیبن سینا دەڵێ ناوکی فستق بۆ بەهێزکردنی زارکی گەدە و بەهێزکردنی ئارەزووی ژن و مێردی بە باشی زانیوە.
٥. مێشکی فستق بەهۆی ئەوەی خاوەنی فۆسفۆر و کلسیۆمی زۆرە لە خانووی لەشدا بۆ قایم بوونی ئێسقان ، بۆ خوێن و ماسولکەکان گرنگیەکی یەکجار زۆری هەیە.
٦. فستق چونکە رێژەیەکی زۆر ئاسنی تێدایە لە درێژای ژیاندا خانووی گشت خڕۆکەکانی سوڕی خوێن رۆڵێکی حەساسی بە ئەستۆوەیە.
٧. ناوکی فستق چونکە رێژەیەکی زۆری چەوری تێدایە، بایەخێکی زۆری لە باری خواردن و خواردنەوە هەیە.
٨. ناوکی فستق سروشتێکی گەرمی هەیە مرۆڤ قەڵەو دەکا لەبەر ئەوە ئەو کەسانەی قەڵەون وا چاکە نەیخۆن و خۆیانی لێ بپارێزن.
٩. ناوکی فستق بۆ بەهێزکردنی دڵ و بیر و زەین باشە.
١٠. لەو توێکڵە سەوز و ئەستوورەی فستق مرەبایەک دروست دەکەن بۆ بەهێز کردنی گەدە باشە.
١١. ئەگەر توێکڵی سەوزی فستقی تازە بجوون و ماوەیەک لە زاردا رایگرن بۆ بەهێزکردنی پووک، بۆن خۆشی زار و چارەی زیبکەی زار باشە.
١٢. کوڵێنراوی توێکڵی سەوزی فستق سکچوون دەرمان دەکا بۆ ئەوە دەبێ ئەو کوڵێنراوە بەیانی و نیوەڕۆ و شەو هە رجاری ئیسکانێن لەگەڵ کەمێک قەند بخۆن.
١٣. ئەگەر توێکڵی سپی و قایمی فستق زۆر بکولێنن پاشان لە تەشتێکی کەن نەخۆش رۆژێ چەند جار تیایدا دانیشێ بۆ ئەوانەی کۆمیان هاتۆتە دەر چاکیان دەکاتەوە.
١٤. ئەگەر گەڵای داری فستق لە هێندێک ئاوی کوڵاو کەن لەو کاتەدا تۆزێک گەرمەوەک مەڵهەم پەڕۆیەکی تێدا تەڕ دەکەن لەجێیە کە ژان دەکا یان منداڵدانیان ژانەکە هێدی دەکا.
١٥. کوڵێنراوی خەستی گەڵای داری فستق بۆ دەرمانی تووک وەرینی سەر باشە دەبێ حەفتەی جارێک یان دوو جار سەری پێ بشۆن تا ماوەیەک هەر درێژەی هەبێ.
١٦. ناوکی فستق، ئارەزووی ژن و مێرد زیاد دەکا و تۆویش زیاد دەکا.
١٧. ناوکی فستق جۆگەلەی جەرگ دەکاتەوە و جۆماڵی دەکا و ژانەکانی هێدی دەکا.
١٨. ناوکی فستق سکچوون و تینوویەتی لادەبا.
١٩ ناوکی فستق ژاری ناولەش و زەردووی ناهێڵێ.
٢٠. خواردنی ناوکی فستق، زار بۆن خۆش دەکا.
٢١. رۆنی فستق دڵ بەهێز دەکا و خۆراک بۆن خۆش دەکا.
٢٢.ناوکی فستق، ماخولیایی لە بن دەبا و باشترین دەرمانە بۆ دوودڵی.
٢٣. چەند دڵۆپ رۆنی فستق، لە لووتت بکە بۆ بەهێزکردنی زەین و لابردنی زاری لەش.
٢٤. مەلحەمێ کە لە تێکەڵاوی کوڵێنراوی تێکوڵ و گەڵای داری فستق وەدەست دێ، خوروو ژانی کۆم و منداڵدان دەرمان دەکا.

ئ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان