فازڵ نەبی: ساڵی داهاتوو پرسی مووچە بەتەواوی یەکلایی دەبێتەوە

مه‌ودا میدیا-

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگه‌یاند، زۆربەی کۆسپ و کێشە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا رەویونەتەوە و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن.

فازیل نه‌بى، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگه‌یاند “به‌هۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا لە ساڵی داهاتوودا پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە یەکجارەکی چارەسەر دەکرێت”.

وتیشى “بەهۆی ئەوەی ساڵی رابردوو هەرێمی کوردستان نەوتەکەی رادەستی حکومەتی فیدراڵ کردووە، رێگە خۆشکەر بووە بۆ ئەوەی هیچ کێشەیەکی گەورە لە نێوان هەردوو لادا نەمێنێتەوە”.

باسى له‌وه‌شكرد “هاوئاهەنگی و رێککەوتنەکانی ئەم دواییە ئاسۆیەکی روونیان بۆ پەیوەندییە داراییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دروستکردووە، بە شێوەیەک ساڵی داهاتوو ساڵی کۆتاییهاتنی تەواوەتی کێشەی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان