مهودا میدیا-
گەورەترین بۆرسەی دراوی دیجیتاڵی “باینانس” رایگەیاند، تووشی هێرشێکی گەورەی ئاسایش بووینەتەوە و 6 ملیار دۆلاری بەکارهێنەرانمان کەوتووەتە مەترسییەوە.
باسى لهوهشكردووه، سەرجەم مامەڵەکانمان راگرتووە، بەڵام دڵنیایی دەدەینە بەکارهێنەرانمان کە تەواوی زیانەکان قەرەبوو دەکەینەوە.
ههروهها، بە ئەگەری زۆرەوە هاککردنی لاپتۆپێک رێگەی داوە بە هێرشبەرەکان بەبێ مۆڵەت ئەو داراییانە رابکێشن.
شارەزایانی دارایی پێیان وایە ئەمە گەورەترین دزیی دراوی دیجیتاڵییە لە مێژوودا.
هاوکات پێشبینی دەکرێت، گرووپی هاککەری کۆریای باکوور (TraderTraitor) لە پشت هێرشەکەوە بێت، کە پێشتر لەلایەن FBI بە دزینی 1.5 ملیار دۆلار لە بۆرسەی (Bybit) تۆمەتبار کرابوون.
ع