دەبێت کۆتایی بە سیاسەتی قەیوم بهێنرێت

مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی گشتیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد بۆ سەرکەوتنی قۆناغی نوێی پرۆسەی ئاشتی، پێویستە کۆتایی بە سەپاندنی قەیوم بهێنرێت و هاوسەرۆکە شارەوانییە دورخراوەکان بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان.

تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی گشتیی دەمپارتی رایگەیاند ” لە ساڵی 2016ەوە تاوەکو ئێستا، ئەمە سێ خولە ئیرادەی گەل زەوت دەکرێت و قەیوم بۆ شارەوانییەکان دادەنرێت، زەوتکردنی پۆستی شارەوانییەکان بووەتە شەرمەزاریی بۆ تورکیا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە 13 هاوسەرۆک شارەوانی کە پۆستەکانیان زەوتکراوە و قەیوم لە شوێنەکانیان دانراوە بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان، لە قۆناغێکدا کە باس لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی دەکرێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “بۆ سەرخستنی ئەم قۆناغە نوێیە، پێویستە کۆتایی بە سەپاندنی قەیوم بهێنرێت، چونکە گەل دەیەوێت لەبری قسە، هەنگاوی کردەیی ببینێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان