رەزایی: ترەمپ لە خەیاڵدا دەژی

مەودا میدیا-

راوێژكاری رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ كاروباری سەربازیی ئاشکرایکرد سەرۆکی ئەمریکا کە بەدەست وەهمی گەورەییەوە دەناڵێنێت.

موحسین رەزایی، راوێژكاری رێبەری باڵای ئێران بۆ كاروباری سەربازیی رایگەیاند “ترەمپ بە هەڵە کوشندەکانی لە قۆناغی شێتیەوە بەرەو قۆناغی نائومێدی هەنگاو دەنێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هێرشکردنە سەر حاجیان لە دەروازەی شەلامچە و هەڕەشەکانی لە ژێرخانەکان جگە لە دەربڕینی نائومێدی و بێدەسەڵاتی هیچی تر نییە”.

ئەوەشی خستەڕوو ” وەڵامی ئێران بۆ هێرشکردنەسەر پرد و دامەزراوەکانی کارەبا و ژێرخانە مەدەنییەکان لەلایەن ئەمەریکاوە هەڵكشان و یەکلاکەرەوە دەبێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان