مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریی دەداتە ئەوروپا و ئاشکرایکرد ئەگەر جەنگ دەستپێبکاتەوە، بنکەکانی ئەمەریکا لە وڵاتانی ئەورووپا دەکەنە ئامانج.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند “بەهێزی و یەکهەڵوێستی حکومەت و گەلی ئێران، سەرجەم پیلان و نەخشەکانی دوژمنانی پووچەڵکردەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران نابێتە مەترسی بۆ سەر هیچ وڵاتێک، بەڵام ئەگەر ئەوروپا ئاسمانیی خۆی بۆ فڕۆکەکانی ئەمەریکا واڵابکات بۆ دەستدرێژیکردنە سەر ئێران، بەبێ دوو دڵی وڵاتەکانیان دەبنە ئامانجی هێرشە مووشەکییەکانیان”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئێران دەستپێشخەریی بۆ هەڵگیرساندنی جەنگ نەکردووە، بەڵکوو مافی رەوای خۆی بۆ بەرگریکردن لە سەروەریی وڵاتەکەی بەکارهێناوە، تاران رێگەنادات جەنگەکە بە مەرجەکانی ئەمەریکا کۆتایی پێبێت”.
ب ح