ترەمپ: تۆڵەی کوژرانی سەربازەکانمان لە ئێران دەکەینەوە

مەودا میدیا-

سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد هێرشەکانی وڵاتەکەی بۆ سەر چەند ئامانجێک لە ناو خاکی ئێران، تۆڵەی کوژرانی سەربازانی وڵاتەکەی بووە بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “ئاستی سەربازیی ئێران دابەزیوە و تەنها بڕێکی زۆر کەم چەکیان ماوە کە ئەوانیش هەندێک مووشەک و درۆن و توانایەکی پیشەسازیی سنووردار کە ئەوەش زۆر نییە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکەن و مەترسییەکانی ئێران لەسەر جووڵەی بازرگانیی و هێرش بۆ سەر گەشتییەکان لەو رێڕەوە ئاوییە کۆتایی پێدەهێنن، ئاسایش و ئارامی بۆ گەرووەکە دەگەڕێننەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان