مهودا میدیا-
عیال زەمیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل رایگەیاند “ئێران چیتر تەنها بەرەیەک نییە بەڵکو دڵی میحوەری خراپەکارییە”.
ئهوهشى خستهڕوو “ئێمە بە قووڵی و سیستماتیک له سیستەمەکانی ئێران دەدەین و سەرکەوتنێکی کەڵەکەبوو و کوشندەمان بەدەستهێناوە، توانای ئێران بۆ هەڵدانی مووشەک بۆ ئیسرائیل کەم بووەتەوە، هەروەها ئیسرائیل ئازادیی بێ وێنەی لە ئاسمانی ئێراندا دروستکردووە”.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئیسرائیل هەروەها وتى “ئیسرائیل لە لوبنان شەڕی حزبوڵای لوبنان دەکات بە ئامانجی دروستکردنی واقیعێکی ئەمنیی باشتر”.
باسى لهوهشكرد “ئێمە بەردەوام دەبین لە دوورخستنەوەی حزبولڵا لە سنوورەکانمان، هەروەها ئۆپەراسیۆنەکان تا ئەو کاتەی پێویست بێت بەردەوام دەبن”.
ع