تەندروستی جیهانی لەبارەی ڤایرۆسی هانتا دڵنیایی دەدات

مەودا میدیا-

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرایکرد هەڵسەنگاندنی خۆی بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی هانتا لە ئاستی مەترسییەکی کەمدا هێشتووەتەوە.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند “هەڵسەنگاندنێکی دووبارە بۆ مەترسییەکان بەپێی دوایین زانیارییەکان دەریخستووە کە مەترسییەکان بۆ سەر تەندروستی گشتیی جیهانی بە نزمی ماوەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەو کەشتییە گەشتیارییەی کە ڤایرۆسەکە تێیدا دەرکەوتووە نزیک بووەتەوە لە کەناراوەکانی هۆڵندا، پێشبینی دەکرێت ئەگەری گواستنەوەکە کەم ببێتەوە دوای دابەزینی سەرنشینەکان و جێبەجێکردنی رێوشوێنی چاودێریکردنی تەندروستیی سەرنشینەکان”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان