مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ شاندی دانووستانکاری هەرێم بۆ بەغدا لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی و فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق کۆببنەوە.
شاندی دانووستانکاری هەرێم گفتوگۆی هەنگاوەکانی نووسینەوەی رەشنووسی بودجەی 2027ی عیراق و پشکی هەرێم لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق تاوتوێ دەکەن.
بڕیارە دوای کۆبوونەوە لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی و فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، شاندەکە لەگەڵ نەوەی نوێ، یەکگرتووی ئیسلامیی، هەڵوێست و کۆمەڵی دادگەریی کۆببێتەوە.
ب ح