مه‌ودا میدیا-
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى وه‌زرى گه‌رماو خواست له‌سه‌ر هێلكه كه‌مبووه‌ته‌وه، به‌ڵام نرخه‌كه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له‌ناوخۆى هه‌رێم گرانبووه.
سۆران عه‌لى، خاوه‌نى ماركێت به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى هێلكه زۆر گرانبووه و یه‌ك كارت بۆ نزیكى 70 هه‌زار دینار گرانبووه”.
وتیشى “پێش هه‌فته‌یه‌ك 5 هێلكه به هه‌زار دینار بوو، ئێستا چونكه گرانتربووه ناچارین چوار هێلكه به هه‌زار دینار بفرۆشین”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “خواست له‌سه‌ر هێلكه له وه‌رزى گه‌رما كه‌مده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌و شه‌ڕه‌ى روویداوه، وایكردووه بڕه‌كه‌ى كه‌مبێته‌وه و نرخه‌كه‌شى گرانبێت و به‌شى پێویستى ناكات”.
ع