پێدانى قیستى شوقه‌و پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون بۆ 100 دۆلار ده‌كرێن به‌ 132 هه‌زار

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاند،

غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى ره‌وتى هه‌ڵوێست رایگه‌یاند “بە نووسراوی فەرمی ژمارە (ك/109) لە 7ی تەمووزی 2026 داوامکرد میکانیزمی وەرگرتنی قیستەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان بکرێت بە نرخی فەرمیی بە شێوەیەک 100$ بە 132 هەزار دینار بێت و بە شێوەی ئیجباری جێبەجێ بکرێت و لە هەموو پرۆژەکانی نیشتەجێکردن”.

باسى له‌وه‌شكردووه‌ “دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عیراق گشتاندنێکی فەرمیی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کردووە، بۆ ئەوەی پڕۆژەکانی وەبەرهێنان پابەند بکرێن بە وەرگرتنی قیستی یەکە نیشتەجێبوونەکان بە نرخی فەرمیی دۆلار و دەبێت لە هەرێم جێبەجێبکرێت”.

له‌ هه‌رێمى كوردستان له‌ ماوه‌ى گرانبوونى نرخى دۆلار له‌ ساڵى 2022، هه‌موو مامه‌ڵه‌كانى دۆلار و پێدانى قیستى پرۆژه‌كانى نیشته‌جێبوون و گومرگ به‌ نرخى بازاڕ بووه‌ ئه‌وه‌ش قورسایی بۆ خه‌ڵك دروستكردووه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان