مەودا میدیا-
سەرچاوەیەکی باڵا لەوەزارەتی دارایی عیراق ئاشكرایكرد ئەمڕۆ رێكارەكانی ووردبینی لەلیستی مووچەی فەرمانبەران و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی رابردوو دەستیپێكردووە.
سەرچاوەیەکی باڵا لەوەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند ” ناردنی مووچەی مانگی ئاب (8)ی مووچەخۆرانی هەرێم هیچ گرفتێكی لەبەردەمدا نییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی تائێستا دابەشكردنی مووچەی بەشێک لە وەزارەت و دەستەكانی عیراق كۆتایی نەهاتووە، رەنگە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكەوێتە هەفتەی داهاتوو”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەهۆی رادەستنەکردنی 120 ملیارەکە لەلایەن حکومەتی هەرێم وەک پشکی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی بۆ ئەم مانگەش مووچەی هەرێم بەشێوەی لێبڕین (مقاسە) رەوانە دەکرێت، هەروەها بەپێی ئەوەی هەناردەی نەوت زیادیکردووە، داهات بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە بۆ ئەم مانگە گرفت بۆ مووچە دروست نابێت”.
ب ح