مه‌ودا میدیا-
تەیف سامی، وەزیری دارایی عیراق لەدوای بینینی راپۆرتەكەی هەرێم داوای روونكردنەوە لەحكومەتی هەرێم كردووه، لەكاتێكدا راپۆرتەكەی دارایی هەرێم ئاماژەی بەوەداوە كە داهاتی نانەوتی هەرێم بە رێژەی لەسەدا 75 كەمیكردوە.
لەدوای كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، مییداكانی پارتی بڵاویانكردەوە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق و تەیف سامی راپۆرتەكەی هەرێمیان بینیوەو رایانگەیاندوە، كە دەبێت روونكردنەوە لەبارەی داهاتی نانەوتی بدرێت، ئەو كات دەتوانن پارەی مووچەی مانگی چوار خەرجبكەن.
تەیف سامی داوای كردوە بە راپۆرتێكی تر بەوردی دیاریبكرێت كە لەكوێ و بۆچی داهاتی ناوخۆی هەرێم كەمیكردوە، هاوكات، بڕیاریش دراوە موچەی مانگی چوار تەمویلنەكرێت.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق له ره‌وتى هه‌ڵوێست به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك زیاتره ناردنى داهاتى ناوخۆى بۆ به‌غدا راگرتووه و به‌هۆیه‌وه به‌غدا مووچه‌ى مانگى چوارى نه‌ناردووه”.
وتیشى “هه‌ر دواكه‌وتنێك له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، هۆكاره‌كه‌ى هه‌رێمه، چونكه دره‌نگ داهات ده‌نێرێت، پابه‌ندى ناردنى 120 ملیاره‌كه‌ش نابێت”.
ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی رابردوو حكومەتی هەرێم لە رێگەی وەزارەتی دارایی هەرێمە لە راپۆرتێكدا رایگەیاندوە بۆ مانگی چوار تەنیا دەتوانن 40 بۆ 50 ملیار دینار لەداهاتی نانەوتی رادەست بكەن.
ع