بڕیارێک بۆ ئەوانەی قەرزی دەستەبەری کۆمەڵایەتییان وەرگرتووە

مەودا میدیا-

بەرێوەبەرایەتی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی ئاشکرایکرد لەسەر پێشنیازى وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتیی بۆ ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی خاوەنکاران و لەپێناو بەردەوامبوونی پڕۆژەکانیان و پاراستنی مافی کرێکاران، ئەنجومەنى کارگێڕیی خەزنەى خانەنشین و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بۆ کرێکاران رێکارێکى نوێی بۆ دانەوەی قەرزی بەشداریی مانگانەى خاوەنکاران بە شێوەی قیست دەرکرد.

بەرێوەبەرایەتی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتیی رایگەیاند “ئەم رێکارە نوێیە دەرفەتێکی لەبارە بۆ سەرجەم خاوەنکار و خاوەن پڕۆژەکان کە قەرزی کەڵەکەبووی بەشداریی دەستەبەرییان لەسەرە، بەجۆرێک بەپێی ئەم رێکارە ژمارەى قیستەکان لە (20) قیستەوە بەرزکراوەتەوە بۆ (30) قیست، ئەمەش بە ئامانجی نەهێشتنی ئاستەنگە داراییەکان لەبەردەم خاوەنکاران و پشتگیریکردنیان بۆ خۆڕێکخستنەوەی یاسایی و بەدەستهێنانى نووسراوى پشتگیریی فەرمى، تاوەکو پڕۆژەکانیان بەشێوەیەکى یاسایی لە بازاڕی کاردا بەردەوام بێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێستا ئەم رێکارە بەرکار بووە و ئەو خاوەنکارانەى کە قەرزیان لەسەرە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن، بە مەبەستی سوودمەندبوون لە رێکارەکە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان