زەیدی: باشترین وەفا بۆ قوربانییەکان بەدیهێنانی دادپەروەرییە

مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ ساڵیادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان لەلایەن داعشەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرایکرد ئەو تاوانە یەکێک بوو لە دڕندانەترین ئەو تاوانانەی کە ویژدانی مرۆڤایەتی هەژاند.

عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “پێویستە چارەنووسی رفێندراوەکان ئاشکرا بکرێت و ژینگەیەکی لەبار بۆ گەڕانەوەی شکۆمەندانەی ئاوارەکان دابین بکرێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “باشترین وەفاداریی بۆ قوربانیدانی ئێزدییەکان لە رێگەی بەدیهێنانی دادپەروەریی، بایەخدان بە رزگاربووانی دەستی تیرۆریستانی داعش و ئاوەدانکردنەوەی قەزای شنگال بەدیدێت”.

ئەوەشی خستەڕوو “یادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان هاوکاتە لەگەڵ بەڕێوەچوونی مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن، کە گوزارشت لە بەهاکانی دژایەتیکردنی زوڵم و سەرکەوتنی حەق و ئاشتی دەکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان