پرۆژەی رووناکی: زیاتر لە سێ ملیار دینارمان بۆ هاوڵاتییان گەڕاندووەتەوە

مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرایکرد لە چوارچێوەی داشکاندنی 20%ی کارەبا، لە رێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنی ئی-پسووڵەوە، لە مانگی سێ بڕی سێ ملیار و 200 ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتییان گەڕێندراوەتەوە.

وەزارەتی کارەبای هەرێم رایگەیاند “هاوبەشانی ماڵان کە بڕی داشکاندنەکەیان زیاترە لە پسووڵەی مانگی سێ، بڕی ئەو داشکاندنەی بۆیان ماوە دەخرێتەسەر قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکی”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەپێی نرخە نوێیەکان، 80%ی هاوڵاتییان، بە تایبەتی کەم دەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن بە بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای موەلیدە و کارەبای نیشتمانی”.

ئەوەشی خستەڕوو “تاوەکو ئێستا، نزیکەی 5.5 پێنج ملیۆن و 500 هەزار هاوڵاتیی کە زیاترە لە 85%ی هاوڵاتییانی کوردستان، لە رێگای پڕۆژەی رووناکی کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابینکراوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان