مەودا میدیا-
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لەپێناو بەرژەوەندیی خوێندکاران، وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل – ئێواران) یان کردووە بە پێنج قیست.
وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند “لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی و لەبەر چاوگرتنی دۆخی دارایی کەسوکار و بنەماڵەی خوێندکاران، د.ئارام محمد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا بە وەرگرتنی پارەی خوێندنی (پارالێل – ئێواران) بەشێوەی پێنج قیست بدرێت بۆ ئەو خوێندکارانەی کە بە شێوازی پارالێل و ئێواران دەخوێنن لە زانکۆ حکومییەکان”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای داشکاندنی رێژەی (45%)ی کرێی خوێندن، وەرگرتنی پارەی خوێندنی پارالێل و ئێواران بە پێنج قیست جێبەجێ دەکرێت”.
ب ح