مەودا میدیا-
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە 2026/4/14، یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارە کراوەتەسەر شاری کۆیە – کەمپی پەنابەران.
دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “هەر دوێنی سێ هێرشی درۆنی کاتژمێر 5:15 خولەکی ئێوارە کراوەتەسەر کەمپی پەنابەران لە سورداش و لە دەرئەنجامی هێرشەکاندا شەهیدێک و دوو برینداری لێکەوتەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەمڕۆ چوارشەممە 2024/4/15، یەک هێرشی درۆنی کاتژمێر 2:16 خولەکی نیوەڕۆ کراوەتەسەر ناحیەی شۆڕش (دێگەڵە)- کەمپی پەنابەران و لە دەرئەنجامی هێرشەکەی ئەمڕۆدا زیانی گیانی نەبووە”.
ب ح