وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان وەڵامی وەزیری نەوتی عیراق دەداتەوە

مەودا میدیا-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێم ئاشکرایکرد حکومەت هەموو هەوڵێک دەدات لەپێناو دابەزاندنی نرخی بەنزینی بازرگانی رێگە بە بازرگانان بدرێت بەنزین لە دەرەوە هاوردە بکەن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە میدیای پارتی راگەیاندووە “حکومەتی عیراق رێگە نادات یەک لیتر بەنزین لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە بێتە ناو هەرێمی کوردستان”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە “ئەو ماددانەی بۆ بەرهەمهێنانی بەنزینی (موحەسەن و سوپەر) بەکار دەهاتن لە ئێرانەوە هاتووە، بەڵام بەهۆی بۆروومانی ئەو کارگانەی لەلایەن ئەمەریکاوە بەرهەمیان دەهێنا، ئێستا رێژەیەکی زۆر کەم دێت و نرخەکەشی بە شێوەیەکی بەرچاو گران بووە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو “هەرێمی کوردستان 50 هەزار بەرمیل نەوتی خاو دەداتە پاڵاوگەکان و ئەوانیش بەرهەمەکەی بە رێژەی 30% بۆ پێداویستیی ناوخۆ دابین دەکەن کە نرخی هەر لیترێکی بە 750 دینارە و داوایان لە حکومەتی عیراق کردووە پشکی نەوتی خاوی هەرێم لە 50 هەزار بەرمیلەوە زیاد بکات”.

باسی لەوەشکرد “لێدوانی وەزیری نەوتی عیراق سەبارەت بە دابینکردنی سووتەمەنی بەنرخی 450 دینار بۆ هەرێم دوورە لە راستییەوە، تەنانەت حکومەتی عیراق بەنزین لە بودجەی سیادییشدا دەکڕێت و پشکی هەرێمیشی تێدایە، کەچی رەوانەی ناکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان