مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ سەبارەت بە هەوڵەکانی دابینکردنی بەنزینی (450 دینار)ی لەلایەن وەزارەتی نەوتی عیراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد لیژنەکەیان دوو پێشنیازی بۆ حکومەت و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عیراق کردووە.
کاوە عەبدولقادر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە مەودا میدیای راگەیاند “تائێستا حکومەتی عیراق بڕیاری دابینکردنی بەنزینی بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومی بۆ هەرێمی کوردستان دەرنەکردووە، بەڵام هەوڵ و بەدوادواچوونی لیژنەکەیان بۆ ئەو پرسە بەردەوامە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەفتەی داهاتوو سەردانی عەلی زەیدی، سەرۆکی حکومەت دەکەن و بڕیارە بەرپرسانی باڵای وەزارەتی نەوت بێنە پەرلەمان و لەگەڵ لیژنەکەیان کۆببنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “خاوبوونەوەی هەنگاوەکان پەیوەندیی بە ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەوە هەبووە، کە لە رەشنووسەکەدا بەغدا داوای لە هەرێم کردووە سەرجەم نەوتەکەی رادەستی سۆمۆ بکات، ئەگەر ئەمە جێبەجێ بکرێت ئەوکاتە بەغدا ناچارە تەواوی سووتەمەنی هاوشێوەی پارێزگاکانی تر بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابین بکات”.
ب ح