مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “له گه‌رووى هورمز، ئه‌مه‌ریكا 158 کەشتیی جەنگی ئێران بە تەواویی لەناوبردووه و ئێستا لە بنکی دەریادان و زیانێكى زۆریان لێكه‌وتووه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “تەنها ژمارەیەکی کەم لەو کەشتیانە ماونەتەوە كه هی ئێرانن له گه‌رووه‌كه، چونکە پێشتر وەک هەڕەشە هەژمار نەکراون و ئه‌وانیش له ژێر چاودێریدان”.
باسى له‌وه‌شكرد “هەر کەشتییەک لە هێڵی گەمارۆکە نزیک ببێتەوە، بێ دوودڵی لەناودەبرێت و هێرشى مووشه‌كى ده‌كرێته‌سه‌ر”.
سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌شى وت ” شێوازی لێدانەکە بۆ ئه‌و كه‌شتیانه‌ى كه له‌و ناوچه‌یه نزیكده‌بنه‌وه خێرا و کوشندە دەبێت، رێک هاوشێوەی ئەو رێکارەی دژی قاچاخچییانی ماددەی هۆشبەر بەکاردێت”.
ع