یەك ساڵە نرخی زێڕ هێندەی ئێستا دانەبەزیوە

مەودامیدیا-
شەوی رابردوو پێش داخستنی بازاڕەداراییەكان نرخی ئۆنسەیەك زێڕ دابەزی بۆ 3,875 دۆلار كە ئەوەش یەكەم جارە لە ماوەی یەك ساڵی رابردوودا بۆ ئەو ئاستە دابەزێت.

هاوكات لەگەڵ دابەزینی نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی جیهان، لە هەرێمی كوردستانیش نرخی ئەو كانزایە بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و لە ئێستاشدا نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 920,000 دیاری عیراقی مامەڵەی پێوە دەكرێت.

پێشڕەو محەممەد، شارەزای بازاڕەداراییەكان بە مەودا میدیای راگەیاند “هۆكاری دابەزینی نرخی زێڕ بەو شێوەیە بۆ بەرزبوونەوەی زۆری نرخی نەوت دەگەڕێتەوە كە ئێستا نرخێكی پێوانەیی تۆمار كردووە”.

وتیشی “هەر بێهیواییەك لە كردنەوەی گەرووی هورمز تا دێت نرخی نەوت زیاتر بەرز دەكاتەوە و نرخی زێڕیش زیاتر دادەبەزێنێت، چونكە هەمیشە نرخەكانیان پێچەوانەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد “زیادبوونی گرژییەكانی ناوچەكە كاریگەری زۆری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەبێت و دوور نییە لەو نرخەی ئێستاش زۆر زیاتر بەرزببێتەوە، بەوەش چاوەڕێ‌ دەكرێت نرخی زێڕ لەوەی ئێستا زیاتر دابەزێت”.

ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان