مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت

مەودا میدیا-

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی (پێنج) ئایاری 2026ی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند “وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێم بەڵێنیداوە کە هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشبکات، داوایانکردووە زیاتر مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دوانەکەوێت”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە 37 هەزار و 933 مامۆستایە و ژمارەی مامۆستایانی خوێندنی باڵا چوار هەزار و 100 مامۆستایە، کە کۆی گشتی ژمارەی مامۆستایانی گرێبەستی هەر دوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا 42 هەزار و 33 کەسە”.

ئەوەشی خستەڕوو “ئەوانەی بڕوانامەى دیبلۆمیان هەیە مووچەکانیان 400 هەزار دینار و ئەوانەى بڕوانامەى بەکالۆریۆسیان هەیە 500 هەزار دینارە و خەرجیى مانگانەشیان 24 ملیار دینارە زیاترە و لەسەر داهاتی ناوخۆ مووچەکانیان دابین دەکرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان