مه‌ودا میدیا-
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له نوێترین په‌یامیدا له باره‌ى ئێران وتى “ئه‌نجامى گه‌مارۆكانى سه‌ر ئێران زیاتربوو له چاوه‌ڕوانییه‌كان”.
وتیشى “گەمارۆکانی سەر ئێران کاریگەرن و ئەنجامەکەی لە ئاستی چاوەڕوانییەکان زیاترە، سوپاسی سوپاکەمان دەکەم، کەس پێشبینیی نەدەکرد کارەکان لە ئێران بەو شێوەیە سەرکەوتووانە بەڕێوەبچن”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێران ویستی چەکی ئەتۆمی بەدەستبهێنێت، زۆر نزیک بوو لەوەش، بۆیە لە دژی شەڕمان کرد و به ئامانجه‌كه‌مان گه‌یشتین و رێگه‌ش ناده‌ین ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئێران هیج دەرفەتێکی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە بەردەمدا نەماوە”.
ع