كاتێك كەپسولەكە لەگەڵ ئاو قووت دەدرێت، بە سورێنچكدا شۆڕ دەبێتەوە و دەچێتە ناو گەدە، لە ناو گەدەدا، بەرگی كەپسوولەكە دەتوێتەوە و ماددەكانی ناوی ئازاد دەكا، پاشان دەرمانە تواوەكە دەچێتە ناو ریخۆڵە باریكە، لەوێدا هەڵدەمژرێت، كاتێك مژرا، ماددە چالاكەكانی كەپسوولەكە دەچنە ناو سووڕی خوێن و لەلایەن جەستەوە پرۆسێس دەكرێن، پێش ئەوەی بگەنە ئەو شانانەی كە مەبەستە.
دوای مژینی، دەرمانەكە دەچێتە ناو سووڕی خوێن و دەگاتە جگەر، لەوێ جەستە ماددە چالاكەكانی پرۆسێس دەكات پێش ئەوەی بەردەوام بن لە سووڕانەوە.
لە سووڕی خوێنیشەوە، ماددە كاراكان بە سەرتاسەری لەشدا بڵاو دەبنەوە و بەپێی تایبەتمەندیی دەرمانەكە پرۆسێس دەكرێن، بەمەش گەشتی كەپسوولەكە كۆتایی دێت.
ئ پ