مەودا میدیا-
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ شەممە 2026/3/7 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێگەیشتووە.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە “نێچیرڤان بارزانی و ئەردۆغان بە وردی تیشکيان خستووەتەسەر دۆخى ناوچەکە و ئەو ئاڵنگارییە مەترسیدارانەی له ئهنجامى شهڕدا هاتوونهته ئاراوه، هاوڕا بوون کە پەرەسەندنی گرژییەکان هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە لهسهر ئێستا و داهاتووى سەقامگیری دروست دهكات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەردوولا جەختیان لە پێویستیی گرتنەبەری رێگەچارەی سیاسی کردەوە بۆ رێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان و پاراستنی گەلان لە ماڵوێرانییەکانی شەڕ کردووەتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو ” ئەردۆغان سوپاس و پێزانینی تایبەتی خۆی ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ رۆڵی دیار و ئەرێنییان لە هاوکاری و پشتیوانیکردنی ئاشتی لە تورکیا”.
ب ح