مستەفا هیجری: پێش رووخانی رژێم بەردی بناغەی ئێرانی دیموکراتیک دابنرێت

مه‌ودا میدیا-

مستەفا هیجری، سكرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ دەزگای میدیایی (حل‌نێت) رایگه‌یاند “سەرقاڵی راوێژین لەگەڵ هەندێک لە رێکخراوە سیاسییەکانی فارس و رەوتە ناوەندگەراکان، کۆماری ئیسلامی ئێران لە لێواری رووخاندایە، هەرچەندە رەفتاری ئێران لە سەركوتكاری و توندووتیژی تەمەنی رژێمی درێژكردووەتەوە”.

باسى له‌وه‌شكرد “حزبی دیموکرات لەگەڵ هاوپەیمانی لەگەڵ حزبەکانی نەتەوەکانی عەرەب، بەلووچ، تورک و تورکمان، لە گفتوگۆداین لەگەڵ هەندێک لە رێکخراوە سیاسییەکانی فارس، ئێمە ئامادە نین لەگەڵ ئەو گرووپ و رەوتانەدا هاوکاری و هەماهەنگی بکەین کە هێشتا لەگەڵ پێکهێنانی دەسەڵاتێکی ناوەندگەرادان دوای کۆماری ئیسلامی”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئامانجی ئێستای ئەمه‌ریکا و ئیسرائیل تەنها «”لاوازکردنی رژێم”ە بۆ کۆنترۆڵکردنی رەفتاركانی لە ناوچەكەدا، لە کاتێکدا ستراتیژی حزبی دیموکرات و ئازادیخوازانی ئێران، لاوازكردن نییە، بەڵکو “رووخاندنی تەواوەتی”ی کۆماری ئیسلامیی و شوێنگرتنەوەی بە دەسەڵاتێکی دیموکراتیک و نا ناوەندی”.

هه‌روه‌ها “سپاردنی رێککەوتنە بنەڕەتییەکان و دانپێدانانی مافی نەتەوەکان بۆ دوای رووخانی رژێم، هەڵەیەکی ستراتیژییە کە دەتوانێت ببێتە هۆی سەپاندنی دیکتاتۆرییەکی نوێ، بەردی بناغەی ئێرانی دیموکراتیکی داهاتوو دەبێت لە ئەمرۆوە دابندرێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان