مهودا میدیا-
محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئهمڕۆ یەکشەممە رایگهیاند، پێویستە ئەمهریکا درک بەوە بکات پێش ئەوەی درەنگ بێت، رێساکانی بەشداریکردن لە شەڕێکدا دژی ئێران گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە.
وتیشى “لەمەودوا هەر هێرشێک بۆ سەر بەرژەوەندی و ئاسایشی ئێران بە وەڵامێکی خێراتر و توندتر و بە ئازارتر رووبهڕوو دەبێتەوە”.
ئهوهشى خستهڕوو “دەبێ ئەمهریکییەکان درکیان بەوە کردبێت کە سەردەمی وەڵامدانەوەی رێژەیی کۆتایی هاتووە و هەر پێشێلکارییەک بۆ بەرژەوەندی و ئاسایشی ئێران بە وەڵامدانەوەی خێراتر و توندتر و بە ئازارتر دەبێت”.
پێشتریش فەرماندەیی ناوەندیی ئەمهریکا (CENTCOM) ئاشکرای کردبوو، دوای ئەوەی ئێران دوو کەشتیی جەنگی هێزی دەریایی ئەمهریکای کردە ئامانج، سێ کەشتیی نەوتهەڵگری سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانیان لەناوبردووە.
ع