مه‌ودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ئەوه‌ى ئێستا دەتوانین بەهێزەوە لە بواری دیپلۆماسیدا ئامادە بین، هۆكاره‌كه‌ى ئه‌وه‌یه هێزی چەکداریمان به‌هێزه.
عەباس عیراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “ئێمە بە پشتبەستن بە توانای هێزی چەکداری لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیدا ئامادە دەبین، ئەوەش بەو مانایە کە دەسەڵات و توانای هێزی چەکداریی ئێران، دوژمنانی ناچار لە پاشەکشێ لە بژێرەی سەربازیی کردووە و دەکات”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “ئێران پشتى بە هێزی چەکداریی به‌هێزه، هەر دوژمنێکی بیانی لە دەستدرێژی بۆ سەر خاک و ئاوی کۆماری ئیسلامیی پەشیمان دەکه‌ینه‌وه”.
ئه‌و قسانه‌ى عیراقچى له كاتێكدایه، هه‌ینى رابردوو دانوستانى ناڕاسته‌وخۆى نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا له مه‌سقه‌تى پایته‌ختى عومان به‌ڕێوه‌چوو، هاوكات ئه‌م هه‌ینییه‌ش بڕیار وایه دانوستان به‌رده‌وام بێت.
ع