مەودا میدیا-
فەرماندەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشمانی کوردستان ئاشکرایکرد لە بەردەوامیی هێرشەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کۆمەڵە، ئەمشەو لە کاتژمێر (9:10) بە درۆن هێرش کرایە سەر بارەگاکانیان.
ئەمجەد حسێن پەناهی، فەرماندەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشمانی کوردستان راگەیاند “ئەمشەو دووجار بە درۆن بارەگاکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە دوڵی ئالانە بە ئامانجگیراوە و دوو درۆنی تر لەسەر بارەگاکانیان لە لایەن فرۆکەکانی هاوپەیمانانەوە خراونەتەخوارەوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ماوەی دەستپێکی شەڕەکەی لەگەڵ ئەمەریکا و ئیسرائیلەوە هەتا ئێستا، بە زیاتر لە 79 مووشەک و درۆن، بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵەی کردووەتە ئامانج”.
ب ح